سەرۆككۆمار و خانمی یەكەم لە فەڕەنسا بەشداریی كۆنفڕانسی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

عیراق 02:17 PM - 2025-06-08
 سەرۆككۆمار و خانمی یەكەم نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

سەرۆككۆمار و خانمی یەكەم

سەرۆککۆمار

د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، بە مەبەستی بەشداریكردن لە سێهەمین كۆنفڕانسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئۆقیانووسەكان گەیشتنە فەڕەنسا.

ئەمڕۆ 8ی6ی2025 د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، بەیاوەری جێگری سەرۆك وەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك لێپرسراو، بۆ بەشداریكردن لە سێهەمین كۆنفڕانسی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر ئۆقیانووسەكان لە شاری نیس،  بە سەردانێكی رەسمی گەیشتنە فەڕەنسا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە