كەشناسی پێشبینی تاوەباران دەكات
کوردستان 11:04 AM - 2025-06-08
PUKMEDIA
کەش و هەوا
کەشناسی رایدەگەیەنێت: "ئەمڕۆ کەش ئاسمان و پەڵەهەور دەبێت، سبەیش ئەگەری تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە".
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ 8-6-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ دوو شەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك كات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هاوكات ئەگەری تاوە بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە.
كەشناسی راشیدەگەیەنێت: "سبەینێ خێرایی با زیاد دەكات و هەندێك جار دەگاتە سەروو 30 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆك : 37 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

