پزیشکانی خولاو لەهەولێر بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

کوردستان 10:02 AM - 2025-06-07
شاری هەولێر PUKMEDIA

شاری هەولێر

هەولێر

ئەمڕۆ 7ی6ی2025, کە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، پزیشکانی خولاو لە هەولێر بڕیاریاندا دەست بە بایکۆتی دەوام بکەن، تا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێن.

لەڕاگەیەندراوێکدا پزیشکانی خولاو بڕیاریاندا، لە ئەمڕۆوە  بایکۆتی دەوام لە سەرجەم نەخۆشخانەکان دەستپێبەکەن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێن.

داواکارییەکانی پزیشکانی خولاو بریتین لە دامەزراندنی پزیشکانی گشتی دەرچووی ساڵی پار و رەتکردنەوەی کارکردن بەشێوەی پلەبەندی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە