نزیکەی 300 هەزار گەشتیار روو لە هەرێم دەکەن
کوردستان 09:51 AM - 2025-06-07
ئەرشیف
سەیرانگای دووکان
گەشتوگوزاری هەرێم پێشبینی دەکات لە رۆژانی جەژنی قوربان دا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار روو لە هەرێم و ناوچە گەشتیارییەکان بکەن، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت: "ژمارەی سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێم لەجەژنی قوربان-دا بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ زیاتر دەبێت".
ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند:"پێشبینی دەکرێت سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێم بگاتە زیاتر 300 هەزار کەس، ئەو ژمارەیەش لەچاو ژمارەی گەشتیارانی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ زیاتردەبێت کە 200هەزار گەشتیار بوون".
"هۆکاری سەردان و بەرزبوونەوەی رێژەی گەشتیاران بۆ رۆژانی پشوو لە عیراق و هەرێم و هەروەها بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەشارەکانی ناوەراست و باشووری عیراق و فینکی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم و سروشتەکەی دەگەڕێتەوە"، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار وایوت.
دوێنی لە هەرێمی کوردستان و شارە سوننە نشینەکانی عیراق، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بوو، ئەمڕۆش 7ی6ی2025 لە پارێزگا شیعەنشینەکان یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

