سه‌رۆك كۆمار: یه‌كێتی دژ به دیكتاتۆرییه‌ت قوربانی گه‌وره‌ی داوه
کوردستان 05:26 PM - 2025-05-31د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمارى عیراق
د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی ساڵیادی یۆبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و كادر و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی...
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی یۆبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و كادر و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین.
دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 1 ی حوزه‌یرانی 1975 وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو، له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه، به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال كه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له كۆكردنه‌وه و رێكخستنی ریزه‌كانی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا له نێو ته‌حه‌دا و هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و یه‌كێتی له خه‌باتی دژ به دیكتاتۆرییه‌ت قوربانی گه‌وره‌ی داوه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسی و ژیانێكی شایسته بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك.
له‌م بۆنه‌یه‌دا هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ یه‌كێتی ده‌خوازین،له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كه‌ی كه له‌باوه‌ڕی یه‌كڕیزیی نێوان هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و كاركردن بۆ خزمه‌تكردنی هاوولاتیان سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌ین پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن، له‌پێناو به‌هێزكردنی سیسته‌می دیموكراسی و خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان و عیراق له‌پێناو بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوو، شارستانی، خۆشگوزه‌رانی و دوور له‌توندوتیژی و په‌راوێزخستن و هه‌مووان تێیدا به ئارامی، خۆشگوزه‌رانی و ئاشتی بژین.
به‌رز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان
سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و عیراق
د. له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید
سه‌رۆك كۆمار
31/5/2025
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

