پرسیار نەمرە
بیروڕا 12:11 PM - 2025-05-31
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵلا
بەڕای من پرسیاری (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆچی ؟) کە سەرۆک مام جەلال لە نامیلکە بە ناوبانگەکەی خۆیدا کردی، پرسیارێکی نەمر و جاویدانە، بەڵام وەڵامەکەی هەمیشە نوێیە و بە گوێرەی سەردەمەکان دەگۆڕێت.
(بۆچی ؟ ) پرسیاری ئەو کاتەیە کە جەدوا و پێویستی دروستبوونی یەکێتی رووندەکاتەوە، جا ئیتر کە خەبات پێش دەکەوێت و یەکێتی و کوردستان گەشە دەکەن قۆناغەکانی تر وەڵامی تریان ویستووە، پەنجا ساڵە تێکۆشەرانی یەکێتیی وەڵامی تازەی ئەم پرسیارە نەمرە دەدەنەوە.
هەر وەختێک وەڵامەکە کورتی هێنابێت یەکێتیی پاشەکشە و پیکوتەی کردووە، هەر وەختێک پڕ بە پێستی قۆناغە بووبێت گەشە و نەشەی کردووە.
قۆناغی پەنجا ساڵە ، لەسەردەمی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، هەمان پرسیاری دێرین، نەمر و نە گۆڕی هەیە، بەڵام گرەو لەسەر وەڵامەکەیە.
وەڵامەکە هەر دەبێ هی سەردەمەکە بێ ، نوێباو و گۆڕاو بێت. واتا هەر وەکو کەرکوکی ئەیڵێن؛ تازە و جدید( طازج و جديد)بێت.
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

