مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا ژماره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجامده‌دات
ی ن ک 06:07 PM - 2025-05-26
PUKMEDIA
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌فته یادی یوبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجامده‌دات، كه خۆی له كردنه‌وه‌ی پێشانگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب ده‌بینێته‌وه
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆردی راگه‌یاندن پێشانگایه‌ك به‌ناونیشانی (200 وێنه.. 200 دره‌وشانه‌وه) ده‌كاته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌خۆده‌گرێت و به‌شێكی زۆری وێنه‌كان بۆ یه‌كه‌مجاره بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
وێنه‌كان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس مه‌ریوان مه‌سعود ئه‌رشیف و كۆكراونه‌ته‌وه‌و رۆژی 27ی5ی2025 له هۆڵی پێشه‌وا/ شه‌قامی شه‌ست مه‌تری هه‌ولێر/ ناو بینای وه‌زاره‌تی رۆشنبری و لاوان، سه‌عات 5ی ئێواره ده‌كرێته‌وه‌و هاتن بۆ هه‌مووانه.
هاوكات بوردی هۆشیاریش ئه‌م چالاكییانه ئه‌نجامده‌دات.
-ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆچی)
نوسینی/ سه‌رۆك مام جه‌لال
وه‌رگێڕان/ شه‌هید ئارام
رۆژی چوار شه‌ممه 28ی5ی2025 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌ساڵۆنی كوردستانی نوێ/ گه‌ڕه‌كی رزگاری تازه
-ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (پارتیزانه‌كانی دوای ئه‌نفال)
نوسینی/ محه‌مه‌د ته‌قی
رۆژی شه‌ممه 31ی5ی2025 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌كافتریای ئه‌منه سووره‌كه
ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ك) كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی، نووسینەكان لە (خاك)ی (كوردستانی نوێ)دا، لەنوسینی سەرۆک مام جەلال و بیرۆكە و پێشەكی ستران عەبدوڵڵا و ئامادەكردن و پێداچوونەوە مەریوان مەسعود سازدەكات.
كتێبەكە، وتارەكانی سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی-یە لە گۆڤاری خاك و رۆژنامەی كوردستانی نوێ-دا
شوێن: ناوەندی ھەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
رۆژ: شەممە 31ی5ی2025
سەعات:11ی پێشنیوەرۆ
-ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (سه‌نگه‌رو خوێن)
نوسینی/ ئه‌میره محه‌مه‌د
رۆژی سێ شه‌ممه 3ی6ی2025 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی ئه‌نجومه‌نی باڵای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی
-ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد)
نوسینی/ سه‌رۆك مام جه‌لال
وه‌رگێڕان/ سه‌ركه‌وت جه‌لیل
رۆژی چوار شه‌ممه 4ی6ی2025 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له كافتریای ئه‌منه سووره‌كه
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

