دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیکردن دەستگیرکران

کوردستان 09:43 PM - 2025-05-25
لۆگۆی دەزگای ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی دەزگای ئاسایش

ئاسایشی سلێمانی ئاسایش

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارى راگەیاند، کە بە نیازى فرۆشتن و ساغکردنەوەى سەماعەى قۆپیکردن بوون.

ئاسایشی  سلێمانی،  لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بۆ  PUKMEDIA هاتووە، رایگەیاند: "دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، کە بە نیازى فرۆشتن و ساغکردنەوەی بیستۆک (سەماعەی قۆپیکردن)بوون".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "لە رۆژی 18ى5ى2025 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەوڵێکی فرۆشتنی سەماعەی قوپیکردنى بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین شکست پێدەهێنێت و تۆمەتباران دەستگیردەکات، کە بەنیازبوون ئامێرەکانیان ساغبکەنەوە".

ئەوەشخراوەتەروو: "لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 240 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".

هەر لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ رێگریکردن لەهەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە ئامێرەکانی قۆپیەکردن و بردنى پرسیاری ئەزموونەکان بەردەوامە، بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە