هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغدا دەكات
کوردستان 10:08 AM - 2025-05-25
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەووتووە راگەیەندراوە: "ئەمڕۆ 25-5-2025، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لە لایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا".
رۆژی 22ی5ی2025، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ( 2025 ) بڕی 50.522.750.000 پەنجا ملیارو پێنج سەدو بیست و دوو ملیۆن و حەوت سەدو پەنجا هەزار دیناری بەشێوەی كاش خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 14-5-2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم كرد و رۆژی 18-5-2025 یش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە هێنا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

