بڕی 30 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەستیبەسەرداگیرا
کوردستان 09:00 PM - 2025-05-24
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشى سلێمانى
کاتى لەناوبردنى دەرمان و پێداویستییە پزیشکیەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشى سلێمانى دەستبەسەر بڕى 30 تۆن دەرمان و پێداویستى پزیشکی ماوە بەسەرچوو و بێ کوالێتیدا دەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشى سلێمانى لە
راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەست PUKMEDIA کەوتوە، رایگەیاند: "لە رێگەی چاودێری لیژنە تایبەتەکانیەوە بڕی 30 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی ماوە بەسەرچوو و بێ کوالێتی دەستیبەسەرداگیراوە".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە: "دەزگای ئاسایشی هەرێم لە رێگەی چاودێری لیژنە تایبەتەکانیەوە بڕی 30 تۆن
دەرمان و پێداویستی پزیشکی ماوە بەسەرچوو
و بێ کوالێتی دەستبەسەرداگیرا و بەشێوەیەکی زانستی لەناوبراوە، کە سەرجەم دەرمان و کەرەستە
پزیشکییەکان بەشێوازێکی نەشیاو گواسترابوونەوە و کۆگا کرابوون و شیاوی بەکارهێنان
نەبوون".
ئەوەشى خراوەتەڕوو: "رۆژی19ى5ى2025 بەبڕیاری دادوەر، بەشی دام و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی راپەڕین، بەنوێنەرایەتی لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین، سەرجەم
دەرمان و کەرەستەکان بەشێوەیەکی زانستی لەناوبران".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

