خوێندکارێکى زانکۆى سلێمانى سێ خەڵاتى جیهانى بەدەستدەهێنێت

کوردستان 05:01 PM - 2025-05-24
خوێندکار زەند هێرش لەکاتى وەرگرتنى خەڵاتەکان راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى

خوێندکار زەند هێرش لەکاتى وەرگرتنى خەڵاتەکان

زانکۆی سلێمانی

خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی لە پێشبڕكێی لاوانی جیهاندا سێ خەڵاتی جیهانى بەدەستهێنا.

خوێندكار "زەند هێرش" لە زانكۆی سلێمانی لە كۆلێژی هونەر بەشی فیلمسازی، لە پێشبڕكێی لاوانی جیهاندا بەشداریكرد و سێ خەڵاتی بەدەستهێنا، کە خەڵاتەكانیش بۆ باشترین سەركردایەتی، دروستكردنی ناوەڕۆك و نوێنەرایەتییە.

لوتكەی سەركردەی لاوانی جیهان، بە بەشداری  90گەنج لە تەواوی جیهان لە دورگەی ماڵدیڤ دەستیپێكرد و بابەتەكەیان بریتیبوو لە (Inclusivity , Diversity)، كە ماوەی 4 ڕۆژی خایاند.

هاوکات "بزوتنەوەی لاوانی جیهان" بزوتنەوەیەكی جیهانییە لە چەندین وڵات لقی هەیە، ساڵانە چالاكی جۆراوجۆر لە بوارە جیاجیاكاندا رێكدەخەن، لەوانەش: "گەنجی سەركردە، سەركردایەتی، گەنجی كارساز، بەهێزكردنی كۆمەڵگە، بیركردنەوەی داهێنەرانە"، ئەم بزوتنەوەیە پلاتفۆرمێكی چالاكە، كە لە رێگەیەوە لاوانی جیهان بەگشتی دەتوانن بیرۆكەكانی خۆیان بخەنەڕوو، كار بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و جیهانییەكان بكەن.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە