پارێزگاری كه‌ركوك كاسبكاران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه شوێنی خۆیان
کوردستان 10:42 AM - 2025-05-24
AFP
ناوبازاڕی شاری کەرکوک
له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی، پارێزگاری شاره‌كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه كاسبكارانی شه‌قامی پزیشكان و بازاڕی جوتقاوهو سه‌ر جسرهكه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له‌شوێنی خۆیان.
د.ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هه‌وڵی ئێمه كاسبكارانی شه‌قامی پزیشكان و بازاڕی جوتقاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه خاوه‌نی موشته‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن تا دوای جه‌ژنی قوربان گه‌ڕێندرانه‌وه شوێنی خۆیان، هاوکات پارێزگار بڕیاریدا کاسبکارانی سه‌ر جسرهكهش بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان".
راشیگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك باسمان له‌ژیان و گوزه‌رانی كاسبكاران كردوو، پاشان بڕیاریدا كه كاسبكارانی سه‌ر جسرهكهش بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان تا دوای جه‌ژن كار بكه‌ن و پاشان شوێنی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت".
به‌هۆی رێكخستنه‌وه‌ی ناو بازاڕی كه‌ركوك ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو به‌شێك له‌كاسبكاران رێگه‌یان پێنه‌ده‌درا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كار بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا تا دوای چه‌ژن له‌شوێنی خۆیان بمێننه‌وه‌و به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

