د.نەرمین: لەگەڵ پەسندكردنی بودجەی 2025 پلە بەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە
عیراق 09:39 PM - 2025-05-23
PUKMEDIA
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران
لەبارەی بڕیاری پلە بەرزكردنەوەی مووچەخۆران روونكردنەوە دەدرێت و ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوینەرانیش رایدەگەیەنێت: "ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی عیراق، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەران ئاڕاستەی فەرمانگەكانی كردووە، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرز كردنەوە نییە، بەڵكو بۆ زانینی خەرجییەكەیەتی، بەڵام هەركاتێك ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی 2025 ی پەسندكرد پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە".
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی عیراق، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانی عیراق نووسراوێكی ئاڕاستەی فەرمانگەكان كردووە، بەڵام ئەوە بە مانای دەستپێكردنەوەی پلەبەرز كردنەوە نایەت، بەڵكو بۆ زانینی خەرجی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەیە، تاكو بزانرێت تێچووی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچە چەند پارەی پێویستە و لە بودجەی ئەمساڵدا چەندی بۆ تەرخانبكرێت".
راشیگەیاند: "ئێستا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە عیراق و هەرێمی كوردستان راگیراوە، بەڵام هەركاتێك ئەنجومەنی نوێنەران خشتەكانی بودجەی 2025 ی پەسند كرد پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

