تەندروستی جیهانی: كەرتی تەندروستی غەززە لە داڕماندایە
جیهان 04:37 PM - 2025-05-23
ميدياكان
وێرانکاریەکان لە غەززە
رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشدارییەكی بەپەلەی سەبارەت بە نزیكی داڕمانی سیستمی تەندروستی لە كەرتی غەززە، بەهۆی بەردەوامیی هێرشەكان و بارودۆخی ناهەمواری مرۆییەوە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی رێكخراوەكە، هەفتەی رابردوو چوار نەخۆشخانەی سەرەكی لە غەززە ناچاربوون خزمەتگوزارییەكانیان رابگرن، دوای ئەوەی كراونەتە ئامانجی هێرشەكان.
هاوكات نەخۆشخانەكانی دیكەی كەرتەكە بەدەست كەمبوونەوەی پێداویستییە پزیشكییەكان، زۆربوونی ژمارەی بریندار و نەبوونی ئاسایشەوە دەناڵێنن.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت: "94% ی سەرجەم نەخۆشخانەكانی كەرتی غەززە یان بە تەواوی وێرانكراون یان زیانیان بەركەوتووە، كە مەترسییەكی گەورەی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە".
رێكخراوەكە تەئیكد دەكاتەوە كە دەركردنی فەرمانی چۆڵكردن بۆ ناوچە جیاجیاكان، هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە و ژمارەیەكی زیاتری دامەزراوە تەندروستییەكان لە غەززە لە كاردەكەون و كارەساتێكی مرۆیی گەورەتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

