پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆككۆماری ئێران كۆدەبنەوە
کوردستان 02:02 PM - 2025-05-22
ميدياكان
پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان لە ئێران
ئەمڕۆ 22ی5ی2025، پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتنە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە و پارێزگاری تاران و ژووری بازرگانی تاران كۆببنەوە.
وەفدەكەی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت و وەفدێكی یاوەریان كە ماوەی دوو رۆژە بە سەردانێكی رەسمی لە ئێرانن.
بڕیارە، ئەمڕۆ وەفدەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگارانی كوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و كرمانشا كۆببنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ پارێزگاری تاران و ژووری بازرگانی تاران كۆدەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

