سهرۆك كۆمار و سهرۆك وهزیران: عیراق رۆڵی سهرهكی لهناوچهكه بگێڕێت
عیراق 01:23 PM - 2025-05-20
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عیراق
ئەمڕۆ سێشەممە 20 ی ئایاری 2025، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق .
لەدیدارەکەدا باس لەو پرسانە کرا کە لەدانیشتنەکانی خولی 34 هەمینی لووتکەی ئاسایی عەرەبی بەغدا بەڕێوەچوو، هەروەها تاوتوێی بڕیار و ڕاسپاردەکان و کارکرن بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی لوتکەکە لە پەرەپێدانی ئاسایش وسەقامگیری ناوچەکەدا کرا.
هەروەها ستایشی هەوڵەکانی هەمووان کرا کەیارمەتیدەر بوون بۆ سەرکەوتنی لووتکەکە و دووپاتیش لە پێویستیی هەوڵی زیاتر و کارکردن کرا، بۆ ئەوەی عیراق رۆڵی سەرەکی خۆی لە ناوچەکەدا بەدەست بهێنێتەوە لەڕێگەی هەوڵدان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی عەرەبی لەبارەی ئەو پرسە گرنگانەی ناوچەکە و جیهان بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە پتەوتر بکات.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و هەڵوێستی عیراق لەبارەیانەوە کرا و پێداچوونەوەیەکیش بەو هەوڵانەی دراوون و رۆڵی عیراق لە بارەی پرسە ناوچەییەکان و دۆخی وڵات کرا.
هاوکات جەختکرایەوە لەگرنگی پاراستنی سەقامگیری و پەرەپێدانی کەرتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بە شێوەیەک کە خواستەکانی گەلی عیراق بەدیبهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

