ستران عەبدوڵڵا: نەوەکانی ناو یەکێتی بە ئەزموون حزبەکەیان هەڵبژاردووە
کوردستان 09:38 AM - 2025-05-20
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رایدەگەیەنێت:" سات و ساڵی دروستبوونی یەکێتی دەیان تێکۆشەری تەمەن جیاجیای
گرتبووەخۆ، لە 20 بۆ 50 ساڵ سەروتریش، لەگەڵ درێژی رەوتی تێکۆشانی یەکێتی تەمەن بۆ
خوارتر و بۆ سەروتریش هەڵکشا".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەوتارێکیدا کە لەبەشی بیروڕای وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA بە
ناونیشانی ( نەوەکان
لە پەنجا ساڵەی یەکێتیدا) بڵاوکراوەتەوە نووسیویەتی:"سات و ساڵی دروست بوونی
یەکێتی دەیان تێکۆشەری تەمەن جیاجیای گرتبووەخۆ ، لە بیست ساڵ بۆ پەنجا ساڵ
سەروتریش، لەگەڵ درێژی رەوتی تێکۆشانی یەکێتی تەمەن بۆ خوارتر و بۆ سەروتریش
هەڵکشا".
هەر لەوتارەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە:"لەناو ئەم خەریتە پان و
پۆڕەدا رێبەری رێکخستن و رابەری سیاسی و فەرماندە و پێشمەرگە و رێکخستن و جەنگاوەر
و سەرکردە و بنکەفراوان و جەماوەر و دەنگدەر و ئەندام و گوڵەندام (بە قەولی شەهید
شازاد سائیب) کچان و کوڕانی ئازا، ژنان و پیاوانی بەجەرگ، خوشکان و برایانی
وەفادار، باوک و کوڕی دڵسۆز و تەنانەت باپیری بە ورە و هیمەت هەبوون، هەروەها وەکو
وانە و دەرسی بەلیغ و رەوان و بەرینی ژیانیش کەمێک لادەر و ماندوو و تاقەت چووش
هەر هەبوون کە ئیشی سوڕی ئەم ماشێنە ئەوە بوو کاروان راست و دروست و تەندروستەکە
لە هێڵی گشتیدا زیان کەم بکاتەوە،بە کەمترین زیانەوە لادان و لەڕێ لاچوون ئیحتوا بکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

