سەرۆککۆمار: ئامانجى لووتکەی عەرەبی یەکخستنی هەوڵەکان و کاری هاوبەشە
عیراق 09:47 PM - 2025-05-17
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆککۆمار
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئێوارەی ئەمڕۆ
17 ی ئایاری 2025 کۆتایی کارەکانی 34هەمین لووتکەی ئاسایی عەرەبی راگەیاند،
ئامانجەکەشى خستەڕوو: "ئامانج لە لووتکەی ئەمڕۆی کۆمکاری عەرەبی
یەکخستنی هەوڵەکانمان و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی کاری هاوبەشە بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە
باڵاکانی گەلانی ناوچەکە".
سەرۆککۆمار بەناوی حکومەت و گەلی عیراقەوە و بەناوی
خۆشیەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێزان و خاوەن شکۆ و پایەبەرزانی بەشداربوی
لوتکەکە بۆ بەشداریکردنیان لەکارەکانی ئەم لووتکەیەدا کرد، هەروەها ستایشی
ئەو هەوڵانەی کرد، کە ئەنجامدراون و بوونە هۆی بڕیار و راسپاردە بەنرخەکان کە خزمەت
بە مەسەلەی عەرەبی و ناوچەیی دەکات و هەروەها لە بەهێزکردنی میکانیزمەکانی کاری
هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، لە سەروو هەموویانەوە کێشەی فەلەستین و پەرەسەندنەکانی
سوریا و لوبنان و لیبیا و یەمەن و سودان و سۆماڵ و چەند پرسێکی دیکە، کە کاریگەری لەسەر
ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەیە.
سەرۆککۆمار ئاماژەی بەئەوەدا، کە ئامانج لە
لووتکەی ئەمڕۆی کۆمکاری عەرەبی یەکخستنی هەوڵەکانمان و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی کاری
هاوبەشە بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ 17ی 5 ی 2025 سی و چوارەمین لوتکەی عەرەبی بە دروشمی (پایتەختی شارستانیەت پێشوازی لە براکانی دەکات)، بەئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردە عەرەبییەکان و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو، لەگەڵ دەیان میوانی وڵاتانی عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەعیراق بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

