بۆ رووماڵی لوتکەی عەرەبی 381 رۆژنامەنوس گەیشتونەتە بەغدا
عیراق 06:27 PM - 2025-05-15
ئاژانسەکان
ناوەندى میدیایى لوتكەی عەرەبی
لەرووی میدیاییەوە
بایەخی زۆر بە لوتکەی عەرەبی دەدرێت، کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لە بەغدا
بەڕێوەبچێت و تائێستا 381 رۆژنامەنوسی بیانی و عەرەبی گەیشتوونەتە بەغدا و لەرۆژانی
داهاتووشدا ژمارەیەکی دیکە دەگەنە عیراق.
حەیدەر مەجید ئەندامی
لیژنەی راگەیاندنی لوتكەی بەغدا رایدەگەیەنێت:" راگەیاندنەکان بەشداری بەرچاویان
دەبێت لەرووماڵ و گواستنەوەی چالاکییەکانی لوتکەی عەرەبی و لەرێی میدیای چاپكراو،
دەنگی، بینراو، ئەلیكترۆنی و ژمارەیەکی باش لە میدیاکاری بیانیش هاتونەتە بەغدا".
" پلاتفۆرمی میدیایی تایبەت بە هەماهەنگی
لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ و دەرەوە كراوەتەوە، هەروەها سەرجەم نوێنەرایەتییەكانی عیراق
لە دەرەوەی وڵات راسپێردراون، كە ئاسانكاری پێویست بۆ رۆژنامەنووسان بكەن، لەوانە
پێدانی ڤیزەی هاتنە ژوورەوە بە خێرایی و بێ بەرامبەر، تا ئەمڕۆ 15/5 لە 381 رۆژنامەنووسی عەرەب و بیانی لە رێگەی فڕۆكەخانەی
نێودەوڵەتی بەغداوە هاتوونەتە ناو وڵاتەوە، پێشبینیش دەكرێت تا ئێوارەی هەینی ژمارەكە
زیاد بكات، ئەمەش پێش دەستپێكردنی لوتكەی عەرەبی" حەیدەر مەجید وایوت.
بۆ بایەخدان و ئامادەکارییەکان لە بواری
میدیاییەوە ناوەندی میدیایی پێکهێنراوە و ئەرکەکان رادەپەڕێنێت و پێشوازی لە رۆژنامەنوسان
دەکات.
ناوەندەكە بە هەموو
خزمەتگوزارییە تەكنیكی و لۆجستیەكانەوە ئامادە كراوە و سەكۆی رەسمییە بۆ هەموو هەواڵ و زانیارییە دەرچووەكان
لەلایەن لوتكەكەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

