دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەستیپێکرد
کوردستان 09:29 AM - 2025-05-14
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەمڕۆ 14ی5ی2025 وەزارەتی
دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی دەستپێکرد.
بەپێی ئەو خشتەیەی
وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەریەک لە (خانەنشینی
شارستانی - خاوەن پێداویستی تایبەت- زیندانییە سیاسییەکان+بەرکەوتووانی
کیمیاباران- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان) مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 13ی5ی2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە، بەپێی
خشتەكە ئەمڕۆ 14-5-2025، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكرێت و رۆژی یەك
شەممە 18-5-2025 كۆتایی بەدابەشكردنەکەی دێت".
هاوکات دوێنێ 13ی5ی2025 دارایی عیراق بۆ مووچەی مانگی نیسانی
مووچەخۆرانی هەرێم، بڕی (959,514,000,000) نۆ سەد و پەنجا و نۆ ملیار و پێنج سەد و
چواردە ملیۆن دیناری وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی
هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
PUKMEDIA
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان...
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

