په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌باره‌ی كۆنگره‌ی 12ی په*كه*كه
کوردستان 04:31 PM - 2025-05-13
ئەرشیف
ئۆجه‌لان و وەفدی ئیمراڵی
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" په‌یامێكی نوێی بۆ قه‌ندیل نارد سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی 12هه‌مین كۆنگره‌ی پارته‌كه و رایگه‌یاند: "به‌ڕێزه‌وه سڵاو له‌بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12هه‌مینی مێژوویی و په‌یامه‌كانی په‌یوه‌ست به‌داهاتوو ده‌كه‌م".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان:
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز، به خه‌مێكی قووڵه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌لی حه‌یده‌ر كایتان و ره‌زا ئاڵتوونم بیست. دواتر یاده‌وه‌ریی هه‌ردوو هاوڕێ ده‌نرخێنم و ئێستا به رێزێكی زۆره‌وه یادیان ده‌كه‌مه‌وه.
له تێكۆشانی بوونی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیدا، شوێنی ئه‌وان هه‌میشه دیاره، بۆ پارادایم و سیستمی سه‌رده‌می نوێ، وه‌ك به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیلهام به‌خش، ئه‌وان تا هه‌تایه رۆڵی خۆیان ده‌گێڕن.
له تێكۆشانی ئێمه‌دا وه‌ك رێبه‌ری هه‌میشه‌یی، بوونی خۆیان ده‌پارێزن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، سڵاو له بڕیاره‌كانی 12هه‌مین كۆنگره‌ی مێژوویی ده‌كه‌م و په‌یامه‌كانی په‌یوه‌ست به رۆژانی داهاتوو به رێزه‌وه ده‌نێرم.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان
ئیمراڵی / بورسا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

