لیستی مووچەی مانگی نیسان بڵاوكرایەوە
ئابوری 03:57 PM - 2025-05-13
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش بە سێ رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ 13-5-2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش سبەینێ چوار شەممە 14-5-2025، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكرێت و رۆژی یەك شەممە 18-5-2025 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ شەممە، دارایی عیراق بۆ مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕی (959,514,000,000) نۆ سەد و پەنجا و نۆ ملیار و پێنج سەد و چواردە ملیۆن دیناری وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

