دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
کوردستان 01:18 PM - 2025-05-13
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دارایی عیراق بۆ مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕی (959,514,000,000) خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند:"تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی".
ڕۆژی سێ شەممە ( 13 ی ئایاری 2025 )، بڕی (959,514,000,000) نۆ سەدو پەنجاو نۆ ملیار‌و پێنج سەدو چواردە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 26-3-2025 وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری بڵاوكردهوهو له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی دابه‌شكرد، به‌ڵام له‌پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه‌و چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی نیسانیان ده‌كه‌ن، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زراه‌تی دارایی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕه‌سمی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

