هاتوچۆی فڕۆكه به‌ئاسمانی عیراقدا دوو هێنده زیادیكردووه
کوردستان 11:44 AM - 2025-05-11
ئاژانسەکان
ئاسمانى عیراق
به‌پێی ئامارێكی
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق ژماره‌ی ئه‌و
فڕۆكانه‌ی به ئاسمانیی عیراقدا تێده‌په‌ڕن، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردووه،
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌پێشتر هیچ كات به‌مجۆره نه‌بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌گۆڕانكارییه‌كی جۆریدا، عیراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و پێگه‌ی
پێشتر هه‌یبووه له‌گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیداو ئێستا به‌هۆی ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی
له‌عیراق هه‌یه، دووباره ئاسمانی عیراق بوه‌ته‌وه رێڕه‌وی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌وانی
جیهانی، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق پێشتر رۆژانه
300 بۆ 350 فڕۆكه به ئاسمانی عیراقدا تێده‌په‌ڕین، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك ئه‌و
ژماره‌یه‌ك زیادیكردووه، بۆ رۆژانه 550 بۆ 600 فڕۆكه و له‌كاتی ئێستاشدا رۆژانه
700 فڕۆكه به ئاسمانی عیراقدا تێده‌په‌ڕن.
هه‌ر به‌پێی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه چه‌ندین كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی جیهانی و ئه‌وروپی و له پێش هه‌موویانه‌وه
كۆمپانیای ئێر فرانس، عیراقیان وه‌ك رێڕه‌وێكی سه‌ره‌كی گه‌شته‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

