مێزی دیالۆگ كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌ڕدا ده‌كات
جیهان 10:37 AM - 2025-05-11
PUKMEDIA
ئاڵای وڵاتان
ئه‌مڕۆ تاران و واشنتۆن جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه، هاوكات ڤلادیمیێر پوتن سه‌رۆكی روسیا پێشنیاز ده‌كات، ئیستانبوڵ وێستگه‌ی دانوستان بێت له‌گه‌ڵ ئۆكراین، شه‌ڕی چه‌ندین رۆژی نێوانی هندستان و پاكستان زیاتر له 30 ده‌وڵه‌تی جیهانیی هێنایه‌سه‌ر خه‌ت و داوای راگرتنی به‌په‌له‌ی شه‌ڕیان كرد، دوای هه‌ر ئاڵۆزیی و شه‌ڕو جه‌نگێكی كورت و دڕێژخایه‌ن، رێگه‌كه‌ی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ مێزی دیالۆگی چاره‌سه‌ر، هه‌موان رازین كه دیالۆگ كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌ڕ دا بكات
واشنتۆن و تاران
دوای هه‌فته‌یه‌ك له دواكه‌وتنی خولی چواره‌می دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتۆن، بڕیاره ئه‌مڕۆ 11/5/2025 له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان كۆببنه‌وه.
به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئێران عه‌باس عيراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی تاران ده‌كات و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رپه‌رشتی تیمی واشنتۆن ده‌كات.
تاوه‌كو ئێستا سێ خولی دانوستانی نێوان واشنتۆن و تاران كراوه و دوانیان له مه‌سقه‌ت و یه‌كێكیشیان له رۆما بووه.
روسیا و ئۆكرانیا
سه‌رۆكی روسیا پێشنیازی دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا له ئیستانبوڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئاگربه‌ستی یه‌ك مانگی جه‌نگ راگه‌یه‌ندراوه، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌كۆشكی كرێملن ڤیلادیمیر پوتن داوای دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان روسیا و ئۆكرانیای كرد و پێشنیازیشی كرد، دانوستانه‌كه له ئیستانبوڵی توركیا بێت و له رۆژی 15ـی ئایاری 2025ـه‌وه ده‌ستپێبكات.
هه‌روه‌ك پێشنیاز بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ ده‌كات ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، كه‌له ساڵی 2022دا تهواونهكران، به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته.
هندستان و پاكستان
هه‌واڵی راگرتنی شه‌ڕی نێوان هندستان و پاكستان كه شه‌وی رابردوو 10/11/5 راگه‌یه‌ندرا، بووه بابه‌تی گه‌رم و به‌په‌له‌ی میدیاكان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند.
دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌شه‌ڕ، نزیكه‌ی 30 ده‌وڵه‌تی جیهان نێوه‌ندگیریان كرد و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "دوای كفتوگۆ و نێوه‌ندگیری واشنتۆن هه‌ردوولا به راگرتنی شه‌ڕ رازیبوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئاشكرایكرد: "بۆ ئه‌و هه‌وڵه نزیكه‌ی 30 ده‌وڵه‌تی به‌شداربوون و هه‌وڵه دیپلۆمساییهكانیان سه‌ریگرت و به‌رهه‌مداربوو".
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، بڕیاره سبه‌ی دوو شه‌ممه 12-5-2025 هندستان و پاكستان له‌سه‌رمێزی دانوستان بۆ چاره‌سه‌ر كۆببنه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

