خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە
کوردستان 10:09 AM - 2025-05-11
ميدياكان
شەپۆلی خۆڵبارین لە عیراق
كەشناسی عیراق پێشبینی دەستپێكردنەوەی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما و باران بارین لە هەرێم و ناوچەكانی دیكەی عیراق دەكات.
لە راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عیراق كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "ئەمڕۆ 11-5-2025، بەهۆی كاریگەری شەپۆلێكی پەستان نزم كە لە ئەفریقاوە روو لە عیراق دەكات، لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت لەپارێزگای دهۆك لە هەندێك كاتدا ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێك لە ناوچەكانیش بارانێكی كەم دەبارێت، كاریگەری ئەو كەشەش لە كاتەكانی شەودا دەگاتە هەولێر و سلێمانی و كەركوك".
ئاماژە بەوەشدراوە: "لە ناوچەكانی دیكەی عیراق لە ئێوارە و شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور، رۆژی دوو شەممەش پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن و شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

