عیراق پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان هندستان و پاکستان دەکات
عیراق 09:37 AM - 2025-05-11
واع
بیناى وەزارەتى دەرەوە
وەزارەتی دەرەوەى
عیراق پێشوازیی لە بڕیاری ئاگربەستی نێوان وڵاتانى هندستان و پاکستان دەکات.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "کۆماری عیراق پێشوازى لە بڕیاری ئاگربەستی نێوان وڵاتانى
هندستان و پاکستان دەردەبڕێت، کە دەستپێشخەرییەکی ئەرێنییە و پابەندبوونی هەردوولا
دەردەبڕێت بە نزیکبوونەوەی گفتوگۆى دیپلۆماسی، وەک ئامڕازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان".
وەزارەتەکە
دووپاتی دەکاتەوە: "ئەم بڕیارەى هەنگاوێکی ژیرانەیە، بۆ هێورکردنەوەی
گرژییەکان لە ناوچەکەدا و رێگە خۆشدەکات بۆ بەهێزکردنی متمانەی یەکتر و دروستکردنی
پردی لێکتێگەیشتن و لێک نزیکبوونەوە، هاوکات ئەو هەوڵانە بەرز دەنرخێنین کە بۆ گەیشتن بەم رێکەوتنە دراون".
وەزارەتى دەرەوەى عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە: "چارەسەری هەمیشەیی تەنها لەڕێگەی دانوستانێکی بنیاتنەر و پابەندبوون بە رێککەوتن
و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە بەدەستدەهێنرێت، هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە بنەمکانى پێکەوە ژیانى ئاشتیانە بچەسپێنێت و گەلانى هەردوو وڵاتی دۆست لە بەڵای ململانێ و
کاردانەوەکانی بپارێزێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

