لە سلێمانی 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
کوردستان 05:06 PM - 2025-05-10
PUKMIDA
لۆگۆى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بۆ PUKMEDIA نێردراوە،
ئاماژەبە ئەوە دەکات:
" لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ورد و بەهەماهەنگی
لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای هەولێر، توانرا چالاکییەکی
گرنگ ئەنجامبدرێت و چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن".
لە
راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: " لەئەوچالاکیەدا دەست گیراوە بەسەر بڕی(10)کیلۆگرام
ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لە سلێمانی، بازرگانان بەنیازبوون ئەم ماددە هۆشبەرانە
بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆک و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون،
سێ تۆمەتباری ئێرانی و یەک تۆمەتباری دانیشتووی هەرێمی کوردستان ".
بەمەبەستی رێگریکردن
و بەگژداچوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، دەزگای
ئاسایشی هەرێم لە هەماهەنگی و لەئاڵوگۆڕی
زانیاری و کاری پێکەوەیی بەردەوامە لەگەڵ سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم
و حکومەتی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

