هێرشی پاکستان گەشتی 32 فڕۆکەخانەی هندستان پەکدەخات
جیهان 10:12 AM - 2025-05-10
AP
فڕۆکەخانەی هیندستان
پاکستان هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر هندستان چڕدەکاتەوە
و نیودلهی-ش بڕیاریدا گەشتی ئاسمانی 32 فڕۆکەخانەی وڵاتەکەی تا 5 رۆژ رابگرێت.
ئەمڕۆ شەممە 10-5-2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی
هندستان رایگەیاند:"بەهۆی هێرشەکانی سوپای پاکستانەوە گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی
لەسەرتاسەری هندستان تا 15-5 رادەگیرێن".
"راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سەلامەتی
گیانی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی و پاراستی هێڵی فرۆکەوانییە، کە بەهۆی هێرشەکانی
پاکستانەوە دروست دەبن" لە راگەیەندراوی فرۆکەوانی هندستان دا وادەڵێت.
PUKMEDIA / ئاژانسەکان
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

