شەڕەکەی هیندستان و پاکستان 34 کوژراو و 93 برینداری لێکەوتەوە
جیهان 10:05 AM - 2025-05-07
ئاژانسەکان
دیمەنی بریندارانی شەڕەکە
ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان گەیشتە شەڕ و شەوی رابردوو پێدادان لەنێوانیاندا روویدا و بەپێی زانیارییە میدیاییەکانی ئەو دوو وڵاتە، کە لەسەرچاوە تەندروستییەکانەوە وەرگیراون، تائێستا 34 کەس کوژراون و نزیکەی 100 کەسیش برینداربوون، کە 46 کەسیان لە پاکستان بوون و 47 کەسیشیان لە هندستان بوون.
بەپێی نوێترین ئامار کە بەرپرسانی هیندستان و پاکستان بۆ میدیاکانیان ئاشکرا کردووە، 36کوژراو لە هەردوولا بەهۆی پێکدادانەکانی شەوی رابردوو هەن و ژمارەی بریندارانیش نزیکەی 100 کەسن.
هێشتا گرژیی و پێکدادانی دلهی و ئیسلام ئاباد بەردەوامە، ئهمڕۆ چوارشەممە 7-5-2025 وتەبێژی سوپای پاکستان رایگەیاند :" لە هێرشەکانی سوپای هیندستان بۆ سەر "شەش شوێن" لە پاکستان و لە ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان هەردوو سوپاکە لە ناوچەی کشمیر، "لانیکەم 26 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 46 کەسیش برینداربوون".
هەر ئهمڕۆ چوارشەممە سوپای هیندستان جاریکی دیکە هێرشی کردە سەر پاکستان و بەشێک لە کشمیر کە لە ژێر ئیدارەی ئیسلام ئاباددایە، پاکستانیش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێنج فڕۆکەی جەنگی هیندستانی خستوهتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرسیش ئاشکرایدەکات:" لە هێرشی سوپای پاکستان بۆسەر "پۆلیسی هیندستان لە کشمیر" 8 کەس کوژراون و 47ی دیکەش بریندارن.
هیندستان و پاکستان لە ساڵی 1947ەوە دوو شەڕیان لەسەر کشمیر کردووە، لەکاتێکدا هەردوولا خاوەنی چەکی ئەتۆمین، بەڵام دوای نزیکەی 20 ساڵ لە ئاگربەست، جارێکی تر شەوی رابردوو شەڕ و بۆردومان لە نیوانیاندا روویدایەوەو هەرچەندە لە دوای ئاگربەستەوە لە ساڵی 2003 کە هەردوو وڵات لە ساڵی 2021 نوێیان کردەوە، گرژییەکانیان سنووردار بووە.
PUKMEDIA/ ئاژانسی رۆیتەرز- سکای نیوز
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

