تاوە باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبن
کوردستان 12:48 PM - 2025-05-04
PUKMEDIA
کەشو هەوا
كەشناسی رایگەیاند: "تاوە باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبن و لە كاتەكانی شەویشدا ئەگەری لێزمە باران هەیە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ یەك شەممە 04- 05- 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی تاوە باران و هەورە تریشقە لە كات و شوێنی جیا جیا، لە كاتەكانی شەویشدا لە ناوچەكانی باكووری هەرێم ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە".
راشیگەیاندووە: "پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، جگە لە پارێزگای دهۆك 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە و خێرای با مام ناوەند دەبێت".
هاوكات كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ سبەی دوو شەممە 05 - 05- 2025 بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "ئاسمان پەڵەهەور و لەناوچەكانی باكوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران و هەورە تریشقە بەتایبەت لە ناوچەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات".
راشیگەیاند: "خێرایی با لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ سەرووی 35كلم/ك چالاك دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ بە تایبەت لە ناوچەكانی گەرمیان و رۆژهەڵاتی هەرێم".
پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان:
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆك : 31 پلەی سیلیزی
كەركوك : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :37 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

