1ی ئایار لە كەرتی گشتی و تایبەت پشووە
کوردستان 03:03 PM - 2025-04-29
PUKMEDIA
پشوو
بە بۆنەی جەژنی كرێكارانەوە، رۆژی 1ی ئایاری 2025، لە كەرتی گشتی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت، پشووی رەسمی دەبێت.
لەڕاگەیەنەدراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "رۆژی پێنج شەممە، 1ی ئایاری 2025، بە بۆنەی یەكی ئایار جەژنی كرێكارانەوە، لە كەرتی گشتی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت، پشووی رەسمی دەبێت".
رۆژی1-5 ی هەموو ساڵێك وەك رۆژێك بۆ چینی كرێكاران لە مێژوودا،یاخود بە خەباتی كرێكاران-یش ناسراوە، كە تێیدا ئەو چینە داوایان كرد سەعاتەكانی كاركردنیان بۆ هەشت سەعات لە رۆژێكدا كەمبكرێتەوە، هۆكاری دانانی ئەو رۆژەش بۆ جەژنی كرێكاران بۆ ناڕەزایەتییان دەگەڕێتەوە بەرامبەر بە زۆری سەعاتەكانی كاركردنیان، ئیدی لەو كاتەوە سەدەی 19ی ئەمریكا بەو خەباتە پەیوەست بووە و رۆژەكەی كردووەتە پشوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

