لە تاران گەردەلول و خۆڵبارینێکى چڕ هەیە
جیهان 11:16 AM - 2025-04-28
ئاژانسەکان
خۆڵبارین
لە تارانى
پایتەختى ئێران گەردەلول و
خۆڵبارینێکى چڕ هەیە، و بەهۆیەوە دۆخى تەندروستى چەندین کەس تێکچووە و فریاکەوتنی تاران رایگەیاند:" 12کەس هەر لە شوێنەکانی خۆیان فریاگوزاری
خێرایان بۆ کراوە و 29 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکانی خۆیان کراون".
ئەمڕۆ دووشەممە
28ی4ی2025 بە پێى هەواڵى میدیاکانى ئێران دوێنێ شەو لە
پارێزگای تاران گەردەلول و خۆڵبارینێکی چڕ هەلیکردووە و بەهۆیەوە 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 41 کەسیش دۆخی
تەندروستییان تێکچووە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هاوکات فریاکەوتنی
تاران ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 60 ساڵ و
مێردمندالێکی تەمەن 15 ساڵ بوون" .
راشیگەیاند:" 12کەس هەر لە شوێنەکانی خۆیان فریاگوزاری
خێرایان بۆ کراوە و 29 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکانی خۆیان کراون".
خێرایی خۆڵبارینەکە 110 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدابووە،
بەهۆیەوە کارەبای نزیکەی 50 هەزار ماڵ و هێڵەکانی ئینتەرنێت پچڕاوە، بەهۆیەوە چەندین گەشتی
فڕۆکەش دواخراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

