ئەمڕۆ خەڵاتی زێڕینی بلە لە سلێمانی دابەشدەکرێت
کوردستان 12:56 PM - 2025-04-26
PUKMEDIA
خەڵاتی زێڕینی بلە
ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025 لە رێوڕەسمێكی شایستەدا لە تەلاری هونەر لە سلێمانی خەڵاتی زێڕینی بلە دەبەخشرێتە كەسانی نمونەیی.
خەڵاتی زێڕینی بلە كە ساڵانە لە یادی كۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری گەورەی كورد، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بەڕێوەدەچێت، دەدرێتە كەسانی نمونەیی لە چەند بوارێكدا.
لە ساڵانی پێشودا خەڵات بەخشرایە دایكی نمونەیی، نووسەری نمونەیی، پاراستنی زمان، دادوەری نمونەی، توێژەری نمونەیی، چالاكوانی نمونەیی، نووسەر و ئەكادیمیستی نمونەیی، دۆستی نمونەیی كورد، رۆژنامەنووس و نووسەری نمونەیی دۆستی كورد.
ساڵی 2001 رێكخراوی ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە، كە ساڵانە خەڵاتی بلە پێشكەش بە كەسایەتییە دیارو سەركەوتووەكان دەكات.
رۆژی 8-4-2000، نووسەر و رۆشنبیری گەورەی كورد ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە لەندەن كۆچی دواییكرد و تەرمەكەی گەڕێندرایەوە بۆ سلێمانی و ھەر لەو شارەش بەخاك سپێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

