وەفدێكی یەكێتی بۆ بەشداریكردن لەكۆنفڕانسی یەكڕیزی هەڵوێستی كوردی لەڕۆژئاوایە
کوردستان 09:31 AM - 2025-04-26
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ كۆنفرانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت و 400 كەس لە باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەشداری دەكەن، هاوكات وەفدێكی یەكێتی بۆ بەشداریكردن لەكۆنفڕانسەكەو هاوكاری و پتەوكردنی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد و سەرخستنی پڕۆسەی دیالۆگ و دانوستانی كورد لەگەڵ دیمەشق لەڕۆژئاوایە.
وەفدی یەكێتی بە سەرۆكایەتی ئەمین بابە شێخ و بەئەندامێتی سالار سەرحەد لەڕۆژئاوان و بەشداری لە كۆنفڕانسی یەكڕیزیی هەڵوێستی كوردی دەكەن لە رۆژئاوای كوردستان و هەڵوێستی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفرانسەكەدا دەخەنەڕوو.
هاوكات وەفدی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان لەڕۆژئاڤای كوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبووە وە و پشتیوانی یەكێتیان دووپاتكردەوە كەهاوكار دەبێت بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان بە تایبەت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دیالۆگ و دانوستانی كورد لەگەڵ دیمەشق لەم قۆناغەدا.
پێشتریش، لیژنەی ئامادەكاری كۆنفڕانسی رۆژاڤا رایگەیاندبوو، سەعات 10:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26/4/2025، كۆنفڕانسی كوردان لە رۆژاڤای كوردستان سازدەكرێت كە ساڵانێكە كاری بۆ دەكرێت و نوێنەری سەرجەم پارتەكانی كوردستان، ڕێكخراوەكانی ژنان و گەنجان، كەسایەتییەكان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و نوێنەرانی ئاینییەكانی رۆژاڤای كوردستان، كەسایەتییە كوردستانییەكانی شارەكانی شام، حەلەب، حەما، باب و ئەعزاز، بەشداری كۆنفڕانسەكە دەكەن، هاوكات نزیكەی 60 كەناڵ و دامەزراوەی میدیایی و 200 رۆژنامەنوس و میدیاكار چاودێری و روماڵ دەكەن، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، 13 خاڵەكەی رێكەوتنی ئەنەكەسە و پەیەدە لە خاڵە سەرەكییەكانی كۆنفرانسەكە دەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

