پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە باران دەكرێت
کوردستان 08:54 AM - 2025-04-26
PUKMEDIA
بارانبارین
كەشناسی رایدەگەیەنێت: "نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت و لە هەندێك كات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و تاوە بارانی كورت خایەن".
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ شەممە 26-04-2025 بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆوە نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، پاشان رێژەی دابارین زیاد دەكات، بەشێوەیەك لە هەندێك كات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و تاوە بارانی كورت خایەن بە تایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران و راپەڕین".
كەشناسی راشیگەیاندووە: "لە بەرەبەیانی رۆژی یەك شەممە كەشەكە ئاسایی دەبێتەوەو كاریگەری باران بارین نامێنێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لەنێوان 10 – 20 كم/ك ئاڕاستەی با /لە گۆڕاندایەو پلەكانی گەرما / بە نزیكی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ هاوكات مەودای بینین / ( 6 – 9 ) كم دەبێت".
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28 پلەی سیلیزی
كەركوك : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

