سبەی كۆنفرانسی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد لە قامیشلۆ رێكدەخرێت
کوردستان 04:36 PM - 2025-04-25
medyanews
قامیشلۆ
بڕیارە سبەی 26/4/2025 كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە قامیشلۆ بەڕێوەبچێت و 400 كەس لە باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەشداری بكەن.
لیژنەی ئامادەكاری كۆنفڕانسی رۆژاڤا، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت:" شەممە سەعات 10:00ی پێشنیوەڕۆ كۆنفڕانسی كوردان لە رۆژاڤای كوردستان سازدەكرێت كە ساڵانێكە كاری بۆ دەكرێت ".
لە كۆنفرانسەكەدا نوێنەری سەرجەم پارتەكانی كوردستان، ڕێكخراوەكانی ژنان و گەنجان، كەسایەتییەكان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و نوێنەرانی ئاینییەكانی رۆژاڤای كوردستان، كەسایەتییە كوردستانيیەكانی شارەكانی شام، حەلەب، حەما، باب و ئەعزاز، بەشداری كۆنفڕانسەكە دەكەن.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی لیژنەكە نزیكەی 60 كەناڵ و دامەزراوەی میدیایی و 200 رۆژنامەنوس و میدیاكار چاودێری و روماڵ دەكەن.
هاوكات بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA، وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵێستی كورد دەگاتە رۆژئاوای كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

