ئاسیاسێڵ سیستەمی پشتگیریكردنی كارەكان BSS ی بە سەركەوتوویی نوێكردەوە
کوردستان 07:02 PM - 2025-04-22
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ سیستەمی پشتگیریكردنی كارەكان (BSS)ی بە سەركەوتوویی نوێكردەوە و پابەندییەكانی بە پێشخستنی تۆڕەكەی و باشتركردنی ئەزموونی بەكارهێنەران دووپاتدەكاتەوە.
لەڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كەكۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "بە سەركەوتنێكی گەورەوە كۆتاییهاتنی نوێكردنەوەی گشتگیر و پێشكەوتووی سیستەمی پشتگیریكردنی كارەكان (BSS) رادەگەنێن، وەك بەشێك لە پلانی ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و بەرزكردنەوەی ئامادەیی تەكنیكی بۆ خزمەتكردنی ملیۆنەها بەشداربوو بە بەرزترین و فراوانترین ئاستی دیجیتاڵی بێ كەموكوڕی، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی 11ـی نیسان، لە پێناو گەرەنتیكردنی بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری و كاریگەری نەخستنەسەر بەشداربووان، ئاسیاسێڵ دەرفەتی بەخشییە سەرجەم بەشداربووانی كە دەستیان بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندی بێبەرامبەر و بێ كۆنترۆڵ بگات، ئاسیاسێڵ ئەمەی لە ئەنجامی راستەوخۆی پلانێكی تەكنیكی تۆكمەوە جێبەجێكرد بۆ كۆتایهێنان بە كاری نوێكردنەوەكە بێ گیروگرفت و گەرەنتیكردنی لە كارداهێشتنەوەی خزمەتگوزاریەكان و نەپچراندنی پەیوەندی".
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ گرنگترین تایبەتمەندییەكانی سیستەمی پشتگیریكردنی كارەكان (BSS) پاش نوێكردنەوەكەشی بڵاوكردووەتەوە كە بریتییە لە:
• پلاتفۆرمێكی یەكگرتوو و پۆلێنی جیاواز:
سیستەمەكە ڕووماڵی گشتگیر بۆ سەرجەم بەشداربووان لە تاكەكان و هەروەها كۆمپانیاكان دابین دەكات و خزمەتی بەشداربووانی هێڵەكانی پریپەید و پۆستپەید دەكات لە رێگای رووكارێكی كارپێكردنی یەكگرتووەوە كە دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی ئاڵۆزی و بەرزكردنەوەی كارامەیی.
● خێرایی خستنەبەردەستی تازەترین ئۆفەرەكان (Time To Market):
ئاسیاسێڵ، لەمەودوا دەتوانێت خزمەتگوزاری بازرگانی لە چەند كاتژمێرێكی كەمدا بخاتەبەردەست، ئەمەش دەبێتە هۆی پتەوكردنی تواناكانی بۆ داهێنان و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواكاری و پێداویستییەكانی بازاڕ.
● ژێرخانێكی گونجاو و پاڵپشتیكراو بە ژیری دەستكرد:
سیستەمە نوێیەكە پشت بە ژێرخانی Cloud-native دەبەستێت كە بە یەكەی زیرەك بۆ پرۆسێسكردن و شیكردنەوەی داتا، كە یارمەتیدەرە بۆ فراوانبوونی توانا تەكنیكییەكان بە سانایی و پارێزگاریكردن لە بەرزترین ئاستی كارایی.
● دیدگای بێ كەموكوڕی بۆ بەرێوەبردنی خزمەتگوزاری بەشداربوو (360 پلە):
سیستەمەكە ئەزموونی بێخەوشی بەكارهێنان لە رێگای كۆكردنەوەی زانیارییەكانی پسوڵە، گواستنەوە، بەرێوەبردنی پەیوەندی بەشداربووان (CRM) و بەرێوەبردنی ڤاوچەرەكان و بەشەكانی تر لە یەك سیستەمدا كە رێگا خۆشدەكات بۆ پشتگیریكردنی وەڵامدانەوە بەشێوازێكی خێراتر و وردتر.
● كارامەیی بەرزتری كارپێكردن:
سیستەمە نوێیەكە كارامەیی ئاسیاسێڵ بەرزتر دەكاتەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری متمانەپێكراوتر، ئەم هەنگاوە بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدانی كارە ناوخۆییەكان و باشتركردنی بەرێوەبردنی دیجیتاڵی بۆ كۆمپانیا ئەژماردەكرێت.
هاوكات عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاسیاسێڵ دووپاتیكردەووەتەوە: "كە نوێكردنەوەی سیستەمی پشتگیری كارەكان بەشێكە لە پابەندبوونە بەردەوامییەكانی بۆ بنیاتنانی داهاتوویەكی دیجیتاڵی بێ كەموكوڕی لە عێراق و پتەوكردنی ئەو ژێرخانەی كە خزمەتی نزیكەی 20 ملیۆن بەشداربوو دەكات، هەروەها وا لە سێكتەرە ئابوورییە جیاوازەكان دەكات بگەنە چارەسەری تەكنیكی متمانەپێكراو و پێشكەوتوو".
راشیگەیاندووە: "ئەمڕۆ بەبۆنەی سەركەوتنێكی ستراتیژییەوە ئاهەنگ دەگێڕین كە شوێنی ئاسیاسێڵ پتەوتر دەكات لە پێشەنگی وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا، نوێكردنەوەی سیستەمی پشتگیری كارەكان (BSS)، پابەندییەكانمان دەچەسپێنێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێشكەوتوو و ئامادەیی تەواومان دەسەلەمێنیت بۆ خستنەبەردەستی نەوەی پێنجەم (5G) كە ئەزمونێكی خێراتر و زیرەكتر دەخاتە بەردەستی بەشداربووانمان."
هاوكات ئاسیاسێڵ پابەندی خۆی بۆ پێشەنگایەتی بواری پەیوەندییەكان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی دووپاتدەكاتەوە لەعیراق. ئەوەش لە رێگای وەربەهێنان لە نوێترین تەكنۆلۆجیاكان و پێشكەشكردنی تاقیكردنەوەی داهێنەرانە كە داواكارییەكانی بازار پڕبكاتەوە و بەشداری لە بەرەوپێشبردنی رەورەوەی ئابووی دیجیتاڵیدا بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

