نرخی نەوت نزمدەبێتەوە
کوردستان 09:59 AM - 2025-04-21
PUKMEDIA
نرخی نەوت
لەبازاڕەکانی
جیهاندا نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025 دیاریکرا و بەبەراورد بە رۆژانی
رابردوو نرخەکەی دابەزیوە، پێشتریش بەهۆی باجەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتان نرخەکەی
بۆ نزمترین ئاست دابەزیبوو.
ئاژانسە
جیهانییەکان نرخی نەوتی خاو و پرێنتی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025 دیاریکردووە،
بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی پرێنت گەیشتووەتە 66 دۆلار و 91 سەنت، هاوکات نرخی
نەوتی خاو 63 دۆلار و 65 سەنتە.
بەراورد بە
رۆژانی رابردوو نرخی نەوت کەمێک نزمبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەند راۆژی رابردوو نرخەکەی
بەرەو بەرزبونەوە رۆشت، دوای ئەوەی پێشتر دابەزینی نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاست
و هەندێک سەرچاوەش ئاماژەیان بەوەدەکرد، کە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی زیادکردنی باجەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە بۆسەر
وڵاتان، کەلەبەرامبەردا چینیش باجی خستە سەر کاڵای ئەمریکی، کە جەنگێکی بازرگانی
پێک هێناوەو بەگشتی کاریگەری لەسەر چالاکییە ئابوورییەکان هەبووە.
ئاماژە بەوەش
دەکرێت، هەرچەندە هاوردەکردنی نەوت و گاز و بەرهەمە پاڵاوتەکان لە پلانی ترەمپدا
نین بۆ باجی گومرگی، بەڵام بازرگانان ترسیان هەیە لەوەی ئەو باجانە ببێتە
هۆی هەڵاوسان و خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر خواست
لەسەر نەوت هەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

