سبەی دیداری کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:21 PM - 2025-04-11
PUKMEDIA
دیداری حاجی کاک ئەحمەدی شێخ
سبەینێ شەممە 12-4-2025 دیداری زانای گەورەی کورد حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
دیدارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند دەزگایەکدا لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی PUKMEDIA لە دیدارەکەدا ژمارەیەك توێژەر لە شارەكانی سلێمانی، كەركوك، هەولێر، زاخۆ، رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە چەند توێژینەوەیەك بەشدارییان كردووە، بەگشتی لە توێژنەوەكاندا رەهەندە جیاوازەكانی كاك ئەحمەد شێخ وەك كەسایەتییەكی گەورەی كورد لەبەرچاوگیراوە، بە تایبەت رەهەندی علومی ئیسلامی و تەسەوف لای حاجی كاك ئەحمەدی شێخ.
هەروەک لە دیدارەکەدا دۆكیۆمێنتارییەک لەسەر ژیان و بەخشین و مێژووی حاجی كاك ئەحمەدی شێخ ئامادەكراوە و پێشکەش دەکرێت.
بۆ بەشداریی لە دیدارەکەدا میوان لە دەرەوەی وڵات بەشداری دەکەن کە هەندێکیان لە سعودیە و ئوردنەوە هاتوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

