وەزارەتی کشتوکاڵ: رێگری زۆرمان لە کوژانەوەی زەوییەکانی بەرانەتی کردووە
کوردستان 12:08 PM - 2025-04-11
PUKMEDIA
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
لەروونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کەسەبارەت بە کێشەی زەوی جوتیارانی دەشتی بەرانەتی لە هەولێر ئاڕاستەی رایی گشتی و میدیاکارانی کردووە، رایدەگەیەنێت :"ڕێکارەکانی کوژاندنەوەی ئەو زەوییانە بەهیچ جۆریک و لەهیچ لێژنەیەک کە تەشکیلکراوە وەزیری کشتوکاڵی تێدا نیە ، سەڕای ئەوەش ئێمە لەماوەی رابردوو رێگری زۆرمان کردووە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و کوژاندنەوەی زەوی کشتوکاڵی بۆ پڕۆژەی ناکشتوکاڵی ،وە خودی وەزیر بەدواداچوون و پاڵپشتی داواکاری جوتیارانی دەشتی بەرانەتی کردووە بۆ پارێزگاری لەو زەوییە بەپیتانە و خاکی ئەو ناوچەیە".
لەڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاندووە:"ماوەیەکە ئاگاداری کێشەی جوتیارانی ناوچەی بەرانەتی دەشتی هەولێرین و بۆ ئەو مەبەستە کەسایەتی و نوێنەریان هاتووەتە وەزارەتمان و پێشوازی کراون و بەڕێزەوە گوێیان لێ گیراوە، بەپێی تایبەتمەندی و بەپێی پێویست هەنگاوی پاڵپشتی لەرێگەی خۆمانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار گیراوەتەبەر".
راشیگەیاندووە:"دوێنێ 10-4-2025 لەمیانی گردبوونەوەیەکی جوتیارانی سنورەکە لەرێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە بەشێکی نارەزایی و گڵەیی و داواکاریەکانیان ئاراستەی وەزیر و وەزارەتمان کراوە ، سەرباری ئەوەی ڕێکارەکانی کوژاندنەوەی ئەو زەوییانە بەهیچ جۆریک و لەهیچ لێژنەیەک کە تەشکیلکراوە وەزیری کشتوکاڵی تێدا نیە ، سەڕای ئەوەش ئێمە لەماوەی رابردوو رێگری زۆرمان کردووە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و کوژاندنەوەی زەوی کشتوکاڵی بۆ پڕۆژەی ناکشتوکاڵی و خودی وەزیر بەدواداچوون و پاڵپشتی داواکاری جوتیارانی دەشتی بەرانەتی کردووە بۆ پارێزگاری لەو زەوییە بەپیتانە و خاکی ئەو ناوچەیە".
بەپێویستی دەزانین کە رونکردنەوەیەک ئاراستەی رایی گشتی و میدیاکاران و جوتیاران و کەسایەتی سنوری بەرانەتی بکەین بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم/ بەنوسراومان ژمارە( 138)لە رێکەوتی 13/6/2024 سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانمان ئاگادار کردۆتەوە و ڕاو سەرنجی خۆمان ئاماژە پێکردوە لە(7)خاڵدا کە لەخاڵی(1)دا بەروونی ئاماژەمانکردووە بە پاراستنی زەوی بەپیتی کشتوکاڵیی و نەکوژاندنەوەی ئەو زەوییانە لە پێناوی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەردەوامبوونی کاری جوتیاری و لەبەرچاوگرتنی دۆخیان و پارێزگاریکردنی زەوییەکانیان.
دووەم/کوژاندنەوەی زەوییەکانی ئەو ناوچانە بە نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (3392) لەرێکەوتی 23/7/2024 بووە و دەسەلات دراوەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کوژاندنەوەی راستەوخۆی زەوییەکان ،کە ئەمەش لەسەر پێشنیاری کۆنوسێکی تایبەت بەوەزارەتی شارەوانی بووە کە بەهیچ جۆریک وەزیری کشتوکاڵ ئاگادار نەبووە و لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەو لیژنەیەی دراسەی بابەتەکەی کردووە دووبارە وەزارەتی کشتوکاڵ بەدەرکراوە و راستەوخۆ دەسەلات دراوەتە وەزارەتی شارەوانی و لێژنەی ٢٢٢ و سەرجەم رێکارەکان هەر لەڕیگەی وەزارەتی شارەوانی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەنجام دەدرێت.
سێیەم/ بۆ هەمان ئەو مەبەستەی سەرەوە بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەش بە لەلایەن وەزارەتمانەوە نوسراوێکی تایبەتی نوسینگەی بەڕێز وەزیر کە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کراوە بە ژمارە(283) لەرێکەوتی 13/11/2024کە داوامانکردووە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەو بارەیەوە ئەنجامبدەین بەلام بەڕێزیان بەفەرمی بەنوسراوی ژمارە (37) لەرێکەوتی 13/1/2025 وەلامیان داوینەتەوە کە ئەوان پێیان باشە ئەم کۆبونەوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە بکەوێتە کاتی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێم/کابینەی دەیەم بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە پلانی کوژاندنەوە و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران".
هەر لەڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەکردووە: "دووپاتیدەکەینەوە بۆ هەموو لایەک کە پارێزگاریکردن و ڕەوچاوکردنی تایبەتمەندی زەویی کشتوکاڵی و پەرەپێدانی ئاسایشی خۆراک، لەچوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە ،بەڵام کوژاندنەوەی زەوییەکان بەپێی بڕیارێکی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدراوە، کە لەسەر پێشنیارێکی وەزارەتی شارەوانی بووە، بەپێی بڕیاری دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە بەڕەسمیی جەختمانکردۆتەوە لەسەر ڕەچاوکردن و پارێزگاری لە زەوییە کشتووکاڵییەکان و گۆرینی ئاراستەی کوژاندنەوەی زەوییە بە پیتەکانی کشتوکاڵی بۆ دابینکردنی زەوی بەردەڵانی بەپێی نەخشەی ناوچە پێشنیارکراوەکان لە هەمانکاتدا داوامانکردووە کە هەماهەنگی زیاتری وەزارەتمان بکرێت بۆ یەکلاکردنەوە و دیاریکردنی ئەو زەویانەی کە تەرخان دەکرێت بۆ فەرمانبەرانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

