کتێبێک لە نوسینى سەرۆک جەلال تاڵەبانى بڵاوکرایەوە
کوردستان 12:26 PM - 2025-04-09
PUKMEDIA
کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەرۆک جەلال تاڵەبانى
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ى4ى 2025 کتێبێکى سەرۆک جەلال تاڵەبانى لە کۆڕێکدا لە کوردستانى نوێ ناساندن و بڵاوکردنەوەى بۆ کرا.
کتێبى نووسینەکان لە (خاک) ى (کوردستانى نوێ) دا کە لە نووسینى مام جەلال-ە، ڕۆژى چوارشەممە 9ى4ى 2025، سەعات 11ى پێشنیوەڕۆ لە ساڵۆنى کوردستانى نوێ لە کۆڕێکدا ناساندن و بڵاوکردنەوەى بۆ کرا.
لە کۆڕەکەدا لەتیف نێروەیى لێپرسراوى بۆردى راگەیاندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئاماژەی بە رۆڵى سەرۆک مام جەلال لە رۆژنامەگەرى کوردیدا کرد و سەرجەم ئەو نوسینانەشی لە دوو توyی کتێبەکەدا بڵاوکراونەتەوە بەشێکن لە نووسینەکانی سەرۆک مام جەلال.
هەر لەکۆڕەکەدا سالار مەحمود ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگەیاند: "سەرۆک مام جەلال یەکەمین سەرۆککۆمارى هەڵبژێردراوى کوردە، کە هەموومان بەرامبەر مێژوو و ژیانى کەمتەرخەمیمان هەیە و رەنگە نەتوانرێت وەک خۆی مێژووە پڕ سەروەرییەکەی پێناسەبکرێتەوە ".
کتێبەکە لە بڵاوکراوەکانى دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى و مەکتەبى راگەیاندن و هۆشیارییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

