کتێبی (بێبلۆگرافیای خەڵاتی زێڕینی بلە) دابەشکرا
مەڵتی میدیا 11:28 PM - 2025-04-08
دەزگای ئیبراهیم ئەحمەد
خاتوو شاناز لەمەراسیمی دابەكردنی کتێبی بێبلۆگرافیای خەڵاتی زێڕینی بلە
لە ساڵیادی کۆچی دوایی بیرمەند و نووسەر و سیاسەتمەدار و ڕۆماننووسی بەناوبانگ، ئیبراهیم ئەحمەد، دەزگای ئیبراهیم ئەحمەد مەراسیمێکی دابەشکردنی کتێبی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد، بە ناوی "بێبلۆگرافیای خەڵاتی زێڕینی بلە" کە کتێبەکە هەموو ڕووداوەکانی ساڵانی پێش خەڵاتەکە بە بەڵگە دەکات کە ساڵانە لە ٨ی نیسان بەڕێوەدەچێت.
خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە وتارێکدا باسی لە شاکارەکانی بیرمەند و روناکبیر ئیبراهیم ئەحمەد کرد لە بواری سیاسی و فیکری و ئەدەبی و ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری و ستەمکاری و بڵاوکردنەوەی ئازادی و دادپەروەری و ئاماژەیکرد بە بیرۆکەی پێشکەشکردنی خەڵاتی (بلە) بۆ بەدیهێنانی خەونی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ستایشکردن و پێزانین بۆ هەر کەسێکی دڵسۆز کە وەک سەربازێکی ون لە خزمەتی گەلی کوردستان کاری کردووە.
خانمی یەکەم ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پڕە لەو کەسایەتیانەی کە شایەنی دەستخۆشی و دانپێدانان و شکۆن بۆ هەڵوێستە نیشتمانپەروەرییە دڵسۆزەکانیان، جەختیشیکردەوە کە ئەوان وەک گەوهەر بەنرخن کە ماندوونەناسانە کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد باسی لە قۆناغەکانی دامەزراندنی ئەم فێستڤاڵەکرد کە لە ساڵی ٢٠٠٢ وە بەهای باڵای بۆ براوەی خەڵاتەکان بەخشیوە، چ لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چ بۆ کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکان کە لە کاتە سەختەکانی خەباتیان دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ گەلی کوردمان دەربڕیوە.
لە میانی مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەک لێپرسراو ئەوانەی لە ساڵانی پێشوودا خەڵاتەکانیان بەدەستهێنابوو ئامادەبون ، خانمی یەکەم روناکی خستە سەر لایەنە گەشاوەکانی ژیانی بیرمەند و سیاسەتمەدار ئیبراهیم ئەحمەد و بەرهەمە ئەدەبییەکانی، بەتایبەتی ڕۆمانە بەناوبانگەکەی بە ناوی "ژانی گەل" کە لە ساڵی ١٩٥٦دا چاپ و بڵاوکرایەوە.
هەروەها خانمی یەکەم گەلەری زاموای کردەوە کە ماڵی بیرمەند و روناکبیر ئیبراهیم ئەحمەدە کە تابلۆی هونەری جیاواز لەخۆدەگرێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

