بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی پاککردنەوە و نوێکردنەوەی بازاڕی دارەسوتاوەکە دەستیپێکرد
کوردستان 09:22 AM - 2025-04-07
گەلی کوردستان
دیمەنی بازاڕەکە
نوێنەری قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام
جەلال بە یاوەری شاهۆ عوسمان جێگری پاریزگای سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بەمەبەستی رێککارەکانی
نوێکردنەوەی بازاڕەکە گەیشتنە بازاڕی دارەسوتاوەکە و بڕیارە ئەمڕۆ پاککردنەوە لەپاشماوەی سووتانەکە دەستپێبکات و دواتر بەسەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی بازاڕەکە نوێبکەنەوە.
عەتا محەمەد لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی و نوێنەری قوباد تاڵەبانی بە کەناڵەکانی راگەیاند:" بەپێی ئەو خەمڵاندنەی کە لیژنەیەکی تایبەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانییەوە دیاریکردووە، پرۆسەی نوێکردنەوەکە نزیکەی یەک ملیار دیناری پێویستە، هاوکات قەبارەی خەمڵاندن لە دوکانێکەوە بۆ دوکانێکی تر جیاوازە، بەپێی جۆری کەرەستە و پێداویستییەکانی دوکانەکە".
"پێدەچێت بڕی ئەو پارەیەی بۆ پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە دیاریکراوە زیاد بکات، بۆ ئەمەش تا پرۆسەی پاککردنەوەکە تەواو نەبێت نازانرێت بڕەکەی چەند زیاد دەکات"، عەتا محەمەد وایوت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لە رووداوەکەدا 116دوكان و 4 شوێنی لەفە فرۆشتن لەبازاڕی دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانی سوتاون، ئەمڕۆ 7-4-2025 دەست بە پاككردنەوەی دەكرێت و ماوەی هەفتەیەکی پێدەچێت، دواتر شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتی نوێکردنەوەی بازاڕەكە دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

