لەسەر سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەكە دوكاندارێك دەستگیركرا
کوردستان 01:29 PM - 2025-04-06
PUKMEDIA
ئاگرەکەی بازاڕی دارهسووتاوهكه
لەسەر دۆسیەی سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەكە دوكاندارێك دەستگیركرا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: "دوكاندارێكی بازاڕەكە بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراوە و لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە".
رائد سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەلێدوانێكیدا بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كەسێك كە دوكانی ئاسنگەری هەیە ئەو شەوەی ئاگرەكە كەوتووەتەوە لەوێ كاریكردووە بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراوەو لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە".
"لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر تیمەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو پێداچوونەوەن بەتۆماری كامێراكانی چاودێریدا" رائد سەركەوت ئەحمەد وادەڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA ، ئاگرەكە لە بەشی خوارەوەی دوكانەكان كەوتووەتەوە و بەوتەی كاسبكارەكان، بازاڕەكە نزیكە 200 دوكان دەبێت و نزیكەی 150 دوكانیان سووتاون.
بەرەبەیانی رۆژی 5ی4ی2025 ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی كەوتەوەو هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: "لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دەكەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

