ئاگری دارەسوتاوەکە کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:34 AM - 2025-04-05
PUKMEDIA
دیمەنی بازاڕەکە
ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و هیچ زیانیکی گیانی لینەکەوتۆتەوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری لێکەوتۆتەوە، پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت:"لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەن".
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی PUKMEDIA ، ئاگرەکە لە بەشی خوارەوەی دوکانەکان کەوتۆتەوە و بەوتەی کاسبکارەکان، بازاڕەکە نزیکە 200 دوکان دەبێت و نزیکەی 150 دوکانیان سوتاون.
دوای رووداوەکە هەر زوو تیمەکانی بەرگری شارستانی و لایەنەپەیوەندیدارەکان ئاگرەکەیسن کۆنترۆڵکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5ی4ی2025 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلیمانی کەوتەوە و هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلیمانیش دەڵێت: "لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەن".
تائێستا بەرەسمی هۆکاری ئاگرەکە و زیانە ماددییەکان رانەگەیەندراوە، بەڵام کاسبکارانی بازارەکە دەڵێن: نزیکەی150 دوکان لە کۆی 200 دوکان سووتاون و زیانیان بەرکەوتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

