خالید شوانی: کێشەی مووچە بەبنەڕەتی چارەسەر بووە
عیراق 11:41 AM - 2025-03-31
PUKMEDIA
خالید شوانی
وەزیری دادی عیراق رایدەگەیەنێت:" کێشەی مووچە
بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربووە و هیچ کێشەیەکی سیاسی لەپشتەوە نییە".
خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عیراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند:"کێشەی مووچە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربووە و هیچ کێشەیەکی سیاسی
لەپشتەوە نییە، ئەوەی دەمێنێتەوە رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی
هەرێمە، کە پێویستە هەرێم جێبەجێیان بکات تا مووچە دووانەکەویت".
راشیگەیاند:"هەندێک لەکێشەکانی مووچە بەیاسا چارەسەرکراون،
ئەو کێشانەی کەلەئێستادا هەن تەکنیکی و هونەرین نەک کێشەی سیاسی، بۆیە پەیوەندی بە
خۆڕێکخستنەوە و خۆگونجاندنی هەرێمەوە هەیە لەگەڵ ئەو بنەما و رێنماییانەی کە
لەحکومەتی عیراقەوە هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

