دارایی هەرێم بەسێ رۆژ مووچەی مانگی ئازار دابەشدەكات
کوردستان 04:42 PM - 2025-03-26
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی مانگی ئازاری راگەیاندو بەپێی خشتەكەش، سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لە ماوەی سێ رۆژدا مووچە وەردەگرن.
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی لە سبەینێوە 27-3-2025 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەكرێت و هەر سبەینێ مووچەی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانییە سیاسییەكان و بەركەوتووانی كیمیاباران و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت".
هاوكات هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 3 وەردەگرن، كەڕۆژی شەممە ( 29 ی ئازاری 2025 ) كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێ شەممە، سەرجەم رێكارەكانی ناردنی تەموویلی مووچە وەك تەموویلی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە تەواو كراو ئەمڕۆ پارەكە كە بڕی 954 ملیارو 80 ملیۆن و 467 هەزارو 779 دینارە ، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

