به‌غدا پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت
کوردستان 10:31 AM - 2025-03-26
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
رێكاره‌كانی ناردنی ته‌موویلی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌واوكراوه و بڕیاره ئه‌مڕۆ 26-3-2025 به‌غدا مووچه بۆ هه‌رێم بنێرێت و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه رایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی ناردنی ته‌موویلی مووچه وه‌ك ته‌موویلی مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ته‌واو كرا‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ پاره‌كه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق".
"به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دارایی هه‌رێم، بڕی ئه‌و مووچه‌یه‌ی ده‌نێردرێت (954،880،467،779 ) نۆ سه‌دو په‌نجاو چوار ملیار و هه‌شت سه‌دو هه‌شتا ملیۆن و چوار سه‌دو شه‌ست و حه‌وت هه‌زارو حه‌وت سه‌دو حه‌فتاو نۆ دیناره".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به PUKMEDIA راگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری مووچه‌خۆران ده‌كرێت و له خانه‌نشینانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵده‌درێت پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

