چاوەڕواندەکرێت پێش جەژن بەغدا مووچە بنێرێت
کوردستان 01:05 PM - 2025-03-22
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
چاوەڕواندەکرێت پێش
هاتنی جەژنی رەمەزان بەغدا مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و
وردبینیکردن لەلیستەکەدا بەردەوامە، ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران-یش
دەڵێت:" چاوەڕواندەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینییەکە تەواو بکرێت و بەوپێیەی
گۆرانکاریی گەورە لەلیستەکەدا نەکراوە، پێناچیت هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی مووچە دروستبکرێت".
شیروان میرزا ئەندامی
لیژنەی دارایی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان نێردراوە بۆ بەغدا و وردبینی دەستیپێکردووە و چاوەڕواندەکرێت لە دوو رۆژی
داهاتوودا وردبینییەکە تەواو بکرێت و بەوپێیەی گۆرانکاریی گەورە لەلیستەکەدا نەکراوە،
پێناچیت هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی مووچە دروستبکرێت".
" ئەگەر بەغدا تەرازوی
پێداچوونەوە و داهاتی نانەوتی کە تا ئێستا بەبڕەکەی رازی نییە، نەکاتە کێشە ئەوا
دوای تەواوبوونی وردبینی راستەوخۆ مووچە دەنێرێت"، شیروان میرزا وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

